١٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:١٦
پیرۆزبایی ساڵوەگەڕی پڕلەبەختەوەریی لەدایک بوونی ئیمام عەلی ئەلنەقی (ع)

ئەمڕۆ (شەممە) پانزەی زیحەجەی ساڵی ١٤٣٧ مانگی ڕێککەوت لەگەڵ ١٧ی سیپتەمبەری ٢٠١٦، ساڵڕۆژی لە دایک بوونی پڕ لە بەختەوەریی حەزرەتی ئیمام عەلی ئەلنەقی (ع) ئیمامی دەیەمی شیعەکان و لە نەوەکانی پاکی ڕەسولی نازداری ئیسلام (ص) ە .

ئیمامی دەیەمی شیعەکان لە ساڵی ٢١٢ مانگی نزیک شاری مەدینە لەدایک بوو ولەژێررێنۆماییەکانی باوکی مەزنی ئیمام جەواد (ع) دا بوو. بەڕێزیان دوای کۆچی دوایی باوکی ، ئەرکی ئیمامەت و ڕێبەرایەتیی کۆمەڵگەی ئیسلامیی گرتە ئەستۆ . لە نازناوەکانی ئیمام عەلی ئەلنەقی (ع) ، "هادی" بەمانای هیدایەت کار بوو .

ئیمام هادی (ع) لەمەڕ ناساندنی سیمای درەوشاوەی ئیسلامی ڕاستەقینە هەوڵی زۆری داوە .

ئیمامی دەیەمی شیعەکان کۆر وکۆبوونەوەی جۆر بەجۆری بۆ باس لە بارەی  مەسەلە جۆر بەجۆرەکانی بروایی ، فیکری و یان کۆمەڵایەتی بەڕێوە بردو لەم کۆبوونەوەگەلە وڵامی پرسیارەکان و شۆبەهاتی بەرباسی ئەدایەوە .

ژمارێکی زۆری گەورەپیاوانی زانست وئەدەب لای ئیمام عەلی ئەلنەقی (ع) کۆدەبوونەوەولە دەریای بێ سنووری زانستی ئەو حەزرەتە کەڵکیان وەردەگرت.

عیلم وزانستی بەربڵاوی ئیمام هادی (ع) لەلایەک و خۆشەویستی و ڕاکێشەربوونی زۆری بەرێزیان لە نێوان خەڵک دا لەلایەکی ترەوە ، بەردەوام ڕق وکینەی حاکمانی عەبباسی سەبارەت بەم گەوهەرە درەوشاوەیەی بە دواوە بوو تائەوەی کە بەهۆی پیلانێک ، ئەو حەزرەتەیان شەهید کرد.

ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەفەزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، هاتنی ساڵوەگەڕی لە دایک بوونی حەزرەتی ئیمام عەلی ئەلنەقی (ع) لەهەموو ئەویندارانی ئالوبەیتی عیسمەت و تەهارەت (ع) پیرۆز بایی دەکات ...

کۆتایی کورتە نامە/310